نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

ئهمڕۆ پێنجشهممه، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، به سهردانێكى فهرمى بهرهو توركيا بهڕێكهوت.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە، ھەروەھا ژمارەیەک پرسی دیکە کە جێگای بایەخی ھاوبەشن، تاوتوێ دەکرێن.