تورکیا گوێ بە نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپا نادات
یۆنان دەنگی ناڕەزایی بەرز دەکاتەوە
K24- هەولێر:
تورکیا دەستی کردەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای ناوەڕاست و یۆنانیش، بە کارێکی نایاسایی دەزانێت.
تورکیا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هایدرۆکاربۆن لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان تورکیا، قوبرس و یۆنان بەردەوامە و رەخنەکانی یۆنانیش بەبێ بنەما دەزانێت.
مانگی هەشتی ئەمساڵ، تورکیا دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای ناوەڕاست و هەردوو ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، یۆنان و قوبرس، نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە، وادەی ئۆپەراسیۆنەکانی تا چواری مانگی داهاتوو درێژ بکاتەوە کە پێشتر بڕیاریدابوو لە 27 ئەم مانگە کۆتایی پێبهێنێت.
وەزیری دەرەوەی یۆنان ئیدانەی کارەکانی تورکیا دەکات و بە رەفتارێکی قبوڵ نەکراو وەسفی دەکات، یەکێتی ئەوروپاش هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەکات.
Reuters