ئەرمینیا و ئازەربایجان بە درێژکردنەوەی ئاگربەست قایل بوون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێوەندگیریی کردووە

K24- هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەرمینیا و ئازەربایجان قایل بوون بە درێژکردنەوەی ئاگربەست.

ستێفان بیگون، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات کۆبووەتەوە و رێککەوتن لەسەر ئاگربەست.

ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن، لە هێرشەکانیان هاووڵاتی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

ئەگەرچی لە رابردووش، هەردوولا قایلبوون بە ئاگربەست بەڵام ئاگربەستەکە وەکو خۆی جێبەجێنەکراوە.

ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناوچەی کاراباخە کە بەگوێرەی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەشێکە لە خاکی ئازەربایجان، بەڵام ئەرمینیا کۆنتڕۆڵی کردووە.