فەرەنسا لەبارەی بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی هاتە دەنگ
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوا لە هەندێک وڵاتانی ئیسلامی دەکات، واز لە بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی بهێنن چونکە کارێکی بێ بنەمایە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە چەند وڵاتێکی ئیسلامی لە چەند رۆژی رابردوو، داوای بایکۆتکردنی بەرهەمی فەرەنسی کراوە، بە تایبەتی بەرهەمی کشتوکاڵی، ئەمە دەربڕینێکی کینە ئامێزە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، داواکردنی بایکۆت هیچ بنەمایەکی نییە و دەبێت بە زووترین کات بوەستێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هێرشی کەمینە تووندڕەوەکانە دژی وڵاتەکەمان وەک هەمیشە.
لە دوای کوشتنی مامۆستا سامیۆل پاتی لە لایەن گەنجێکی 18 ساڵی چیچانی و بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام لە فەرەنسا، هەندێک وڵاتی ئیسلامی داوا دەکەن کڕینی بەرهەمی فەرەنسی بایکۆت بکرێت.
Sputnik