ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێراندا راگەیاند.

لە تویتێکدا، پۆمپێیۆ ئاشکرایکردووە،  ئێران پارەی نەوت بۆ سوپای پاسداران بەکاردەهێنێت لەبری بۆ باشترکردنی رەوشی خەڵکەکەی بەکاری بهێنێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەند سزایەکی دژە تیرۆریزم بەرامبەر بە ئێران بەکاردەهێنێت کە کار دەکاتە سەر دامەزراوە وزەکانی ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهای تومەنی ئێران دابەزینی بەرچاوی تۆمار کردووە و رەوشی ئابووری خەڵکی ئێرانیش خراپە.

ئەمەریکا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات، میلیشا بۆ عێراق و سووریا و یەمەن و چەند وڵاتێکی دیکە دەنێرێت، بەڵام ئێران ئەم تۆمەتە رەت دەکاتەوە.