ماڵپەڕی کەمپینی دۆناڵد ترەمپ هاک کرا
کوردستان24
K24- هەولێر:
رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ هاک کرا.
لە دوای هاککردنی ماڵپەڕەکە، پەیامێکی تێدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەم ماڵپەڕە دەستی بەسەردا گیراوە.
هاککەرەکان لەبارەی کارەکەیان نووسیویانە، زانیاریان دەستکەوتووە لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و دەستێوەردانی ترەمپ.
ئەوەشیان نووسیووە، جیهان بەسیەتی بەدەست ئەو هەواڵە ناڕاستانەی رۆژانە دۆناڵد ترەمپ بڵاویاندەکاتەوە.
تیم مورتاوت، وتەبێژی کەمپینی دۆناڵد ترەمپ لەوبارەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەم، ماڵپەڕەکە چاککراوە و هیچ زانیارییەکی هەستیار دزەی پێنەکراوە.