له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه 337 ڕووداوی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه

داتاكانی به‌ڵگاندنی توندوتیژیی چه‌كداری له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تاوه‌كوو ئێستا، زیاتر له 330 ڕووداوی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته تۆمار كراون.
سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، داتاكانی به‌ڵگاندنی توندوتیژیی چه‌كداری له ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تاوه‌كوو ئێستا 337 ڕووداوی ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته تۆمار كراون، كه ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌و ژماره‌یه پێوانه‌ییه‌ی له ساڵی 2022 تۆمار كرا، كه 689 ڕووداو بوو.
داتاكانی به‌ڵگاندنی توندوتیژیی چه‌كداری له ئه‌مه‌ریكا كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه، ده‌ستی به ئه‌رشیفكردنی توندوتیژییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، توندوتیژییه‌كانی ئه‌م ساڵ، هێشتا زیاتر ببن و تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، ژماره‌كه بۆ سه‌رووی 400 به‌رز ببێته‌وه.
داتاكانی به‌ڵگاندنی توندوتیژیی چه‌كداری له ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، ته‌قه‌كردنی به كۆمه‌ڵ له ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته دیارده‌ی نمره یه‌ك. ده‌شڵێت، ڕێژه‌ی 2%ـی ڕزگاربووان، له كاتی هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان بریندار بوونه، هاوكات ڕێژه‌ی 75%ـی ئه‌وانه‌شی كه بریندار نه‌بوونه و ده‌ربازیان بووه، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه.