ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕووداوێکی هاتوچۆ بڵاوکردووەتەوە کە شەوی 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە شەقامی 40 مەتری هەولێر ڕوویداوە.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی پارێزگای هەولێر کە ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوی کردووەتەوە، 

شەوی 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕووداوێکی هاتوچۆ  لە شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر ڕووی دا و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.

پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی ئاماژەپێکراو لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی 40 مەتری لە بەردەم شوقەکانی (بولیڤارد) ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا - پیک اب دەبڵ قەمەرە) بە ژمارە (5427/ وەزارەتی پێشمەرگە) شوفێرەکەی بەناوی (م. ٲ. م) ماددەی کحولی بەکارهێنابوو و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس شوفێرەکەی بە ناوی (ھەژان هیوا عومەر) لە بەردەم شوقەکاندا وەستاوە و قسەی لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی کردووە بە مەبەستی چوونەژوورەوە، لە ئەنجامدا هەردوو کارمەندی سکیوریتی بە ناوەکانی (محەممەد سەردار موحسن) و (ئەحمد محەممەدشەریف) بە هۆی پێکدادانەکەوە گیان لەدەست دەدەن و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس دەکەوێت.

دەشڵێت: بەپێی هێڵکاری کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەنجامی داوە، شوفێری ئۆتۆمبێلێ جۆری (پیک اب) 100% کەمتەرخەم بووە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (پیک اب) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 24 ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 
 
Fly Erbil Advertisment