حەمدی شنگالی: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ نەوت دوای تەواوبوونی سێ مانگەکە نوێ دەکرێتەوە

جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێـی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە. گوتیشی: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ نەوت دوای سێ مانگی دیکە نوێ دەکرێتەوە.
شێشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە و ڕۆژانەش بەرهەمهێنان زیاد دەکات.
جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێـمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
گوتیشی: ڕێككەوتنەكەی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ نەوت، تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە جارێکی دیکە ڕێککەوتنەکە نوێ دەكرێتەوە.
دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی، کاتژمێر 6:50 خولەکی بەرەبەیانی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی نەوتی پێشابوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستی پێکردەوە و ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی کوردستان لەو بەندەرە بەبازاڕ دەکرێت.