ئەندێش ئۆڵاوسن پارکی زانست پڕۆژەیەکە لە ڕووی زانستیەوە بەهایەکی زۆری هەیە

ئەندێش ئۆڵاوسن نوێنەری کۆمپانیای وینگاردی سویدی
ئەندێش ئۆڵاوسن نوێنەری کۆمپانیای وینگاردی سویدی

ئەندێش ئۆڵاوسن نوێنەری کۆمپانیای وینگاردی سویدی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025،  لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پارکی زاست لە هەولێر ڕایگەیاند، ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم پرۆژەیە لەبارە و پڕۆژەیەکە لە ڕووی زانستیەوە بەهایەکی زۆری هەیە.

ئەندێش ئۆڵاوسن گوتی: ئێمە پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کاتێک پێشنیازی ئەم پرۆژەیەمان کرد، ئێمە زۆر دڵخۆش بووین، چونکە ئەم پرۆەیە زۆر گرنگە و لە شارێکە کە تەمەنی هەشت هەزار ساڵە، ئەم شارە شارستێنێتی لە باوەش گرتووە، ئەم پارکە سوود بە هەموو لایەک دەگەیێنێت وجێگەی بایەخە. 

گوتیشی: پێشتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارازانی، ڕوونیکردووەتەوە دروستکردنی ئەم پارکە تەنیا باڵەخایەکی بەتاڵ نابێت، بەڵکو کۆمەڵێک بابەت لەخۆ دەگرێت، لەوانە مێژووی کورد.

هەروەها ئاماژەیداوە، دەروازەیەکە بۆ شارەزابوون لە کولتووری کورد و کوردستان، دروستکردنی ئەم جۆرە پرۆژانە دەکرێ ببێتە بناغەیەکی ڕیشەیی بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەم وڵاتە خاوەنی شاخ و کەش و هەوا و ڕووبار و دارستانی زۆر جوانە.

ئەندێش ئۆڵاوسن ڕاشیگەیاند، ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵک بێن بە توانایەکی جیاوازەوە سەردانی ئێرە بکەن، هۆکارێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێدانی بیروڕای جیاواز، ئەم پڕۆژەیە لە ڕووی زانستیەوە بەهایەکی زۆری هەیە، چونکە لە بنەڕەتدا ئەم پڕۆژەیە دۆستی ژینگەیە.

نوێنەری کۆمپانیای وینگاردی سویدی گوتیشی: ئێمە شانازی دەکەین کە ئەمڕۆ لێرەین چونکە ئەمە بەشێکە لە هەنگاوی درێژخایەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەوتنی زیاتر.

 
Fly Erbil Advertisment