دوو گەورە وڵاتی ئەوروپا قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنن
نەخۆشخانەکان مەترسیان لەسەرە
K24- هەولێر:
ئەڵمانیا و فەرەنسا نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا رادەگەیەنن.
ئیمانیۆل ماکرۆن رایگەیاند، رۆژی هەینی، قەدەغەی هاتووچۆ لە فەرەنسا دەستپێدەکات.
بە هەمان شێوەیەش لە ئەڵمانیا لە رۆژی دووشەممەوە، چوار هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.
ماکرۆن رایگەیاند، رێکارەکانی ئێستا بەس نین بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، رەنگە تا مانگی داهاتوو، هەموو قەرەوێڵەکان پڕببنەوە.
راشیگەیاند، خەڵک بۆ هاتووچۆ پێویستیان بە مۆڵەتە و باڕ و رێستۆرانتەکان دادەخرێن.
هەروەها لە ئەڵمانیا، باڕ و رێستۆرانت و یانە شەوانەکان دادەخرێن و نیمچە قەدەغەی هاتووچۆش رادەگەیەنرێت.
لە فەرەنسا 35 هەزار و 820 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکان، نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبوونن.
لە ئەڵمانیاش، 10 هەزار و 98 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
CNN