شاندێکی باڵای ئیمارات گەیشتە هەولێر

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: شاندێکی باڵای ئیمارات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان گەیشتوونەتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هه‌ولێر، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتىی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیمارات بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا لووتا، جێگری وەزیر و بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی شانشینی ئیماراتی عەرەبی کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هه‌ولێر، سەردانى شاندەکەی ئیمارات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە شاندەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment