نزیكه‌ی هه‌زار كارگه‌ی پیشه‌سازیی قه‌باره مامناوه‌ند و گه‌وره له به‌غدا به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن

عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی میلیتاریانه‌ی ڕژێم و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانییه‌وه كه وڵاتیان كردبووه سه‌ربازگه و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆی و ده‌ره‌كی كردبووه‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی زیانێكی گه‌وره به‌ر ژینگه و سروشته‌كه‌ی كه‌وتووه؛ عێراقییه‌كان چاویان له‌وه بوو، دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش، وڵات له پاشماوه ژه‌هراوییه‌كان پاك بكرێته‌وه و كۆتایی به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان بهێنرێت، كه به‌تایبه‌تی هاووڵاتییانی دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده كردووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دامه‌زراوه، وڵات ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له دژی كورد نه‌خاسمه له نێوان 1961 – 1975 كه به شۆڕشی ئه‌یلوول ناسراوه و پاشانیش جه‌نگیی وڵاتانی دراوسێ له ناویشیاندا، جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران له ساڵانی 1980 - 1988 و دواتریش كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16ـی ئاداری 1988 و ئینجا جه‌نگیی كوه‌یت له ئابی 1990. هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیانی گه‌وره‌یان به ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌یاند.
به‌غدا كه پایته‌ختی عێراقه و ده‌بوو به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003، ئارامترین و سه‌قامگیرترین و پاكترین كه‌شی سیاسی و ئه‌منی و ژینگه‌یی هه‌بووایه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه یه‌كێكه له جه‌نجاڵترین و بێبه‌رنامه‌ترین پارێزگا و ناوچه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به یه‌كێك له پیسترین شاره‌كان داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌ی زۆر پیسه و حكوومه‌ت له ئاست پاككردنه‌وه‌ی و پاكڕاگرتنیدا بێ پلانه، ته‌نانه‌ت له بری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی زیاد بكات، له چه‌ندان شوێن و ناوچه‌دا سه‌وازیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو وشك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن و بكرێنه شوێنی بازرگانی.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ی به‌غدا بوونی سه‌دان كارگه‌ی پیشه‌سازییه، كه به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، 500 كارگه‌ی پیشه‌سازیی قه‌باره مامناوه‌ند و گه‌وره له به‌غدا به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، هاوكات 177 كارگه‌ی دیكه‌ی بێمۆڵه‌ت هه‌ن كه كاریان تواندنه‌وه‌ی ئاسنه، هاوكات له‌گه‌ل ده‌یان و سه‌دان كارگه‌ی دیكه‌ی نایاسایی تایبه‌ت به سووتاندنی پاشماوه و قیر و پاڵاوتنی ڕۆن و كه‌رپووچ و پیشه‌سازییه جۆراوجۆره‌كانی دیكه.
ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و سه‌وزایی له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژەی سەوزایی لە بەغدا ته‌نیا 4.5%ـه، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێژه‌یه 20%ـه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بۆ زیادكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌یه، به‌تایبه‌ت كه پلانی پشتێنه‌ی سه‌وزایی بۆ چاندنی حه‌وت ملیۆن داری زه‌یتوون و فستق له هه‌ولێر چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.