لە فەرەنسا تەقە لە قەشەیەک کرا
لە شاری لیۆن تەقە لە قەشەیەک کرا
K24- هەولێر:
لە شاری لیۆن، تەقە لە قەشەیەکی یۆنانی کرا و بریندار کرا، پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە دەدات.
قەشەکە سەر بە کلێسای ئۆرسەدۆکسە و لە کاتی چوونی بۆ کلێسا تەقەی لێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، قەشەکە دوو گوللەی بەرکەوتووە و تەندروستی ناجێگیرە.
پێشتر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هۆشداریی لەبارەی ئەو جۆرە هێرشانە دابوو؛ بەوەی کێشانی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام، ناسەقامگیریی ئاینی لە فەرەنسا دروستکردووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر لە شاری نیس، گەنجێکی تونسی بە چەقۆ هێرشیکردە سەر کلێسایەک و سێ کەسی کوشت. پێشتریش کەسێکی چیچانی، مامۆستایەکی لە پاریس سەربڕی بوو.
#BREAKING: Orthodox priest shot in a Greek church in #Lyon, Francepic.twitter.com/foITchEsb9
— Amichai Stein (@AmichaiStein1) October 31, 2020