نێچيرڤان بارزانی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر هێشتا پێويستمان به هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له فه‌ريقى يه‌كه‌مى ڕوكن عه‌بدولئه‌مير ڕه‌شيد ياره‌ڵڵا، سوپاسالارى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى باڵاى سه‌ربازى و ئه‌منيى عێراق پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه سوپاسالارى پێشمه‌رگه و به‌رپرسان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئاماده‌ى بوون، هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى دوولايه‌نه‌ى ئه‌منيى نێوانياندا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیيه‌كانى تيرۆر و له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنه ئه‌منيیه‌كانى عێراقدا، هێشتا پێويستييان به هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سوپاى عێراق له به‌رقه‌راركردنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له وڵات كرد، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به پێويست له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه سوپاسالارى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه ئێستا هاريكاريى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له باش‌ترين دۆخدايه و له‌مباره‌يه‌وه ستايشى ڕۆڵى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كرد.
پاراستنى ئاسايشى سنوور و دۆخى ده‌روازه سنوورييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌نێوان سووريا و عێراقدا، كۆتاييهاتنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له ئه‌يلوولى 2026 و دۆخى دواى ئه‌و قۆناغه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
