ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر بەرزبووەوە

کوردستان24

 

K24- هەولێر:

پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکانی ئیزمیر دۆزرایەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 62 کەس.

ماوەی دوو رۆژە کارمەندانی بەرگری شارستانی خەریکی دەرهێنانەوەی تەرمی هاووڵاتیانن؛ لە دەرهێنانەوەی هەندێکیان بێ هیوا بوون.

جیا لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، 940 کەسیش برینداربوون، وەکو هاوکاریش سێ هەزار خێمە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراون.

حەوت سەد کەسیش، چارەسەریان وەرگرتووە و تەندروستیان جێگیرە.

بەهۆی بوومەلەرزەکە کە تورکیا و یۆنانی گرتەوە، دوو کەسیش لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە.

Reuters