له حه‌وت مانگی رابردوودا ئێران نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی عێراق كردووه
هیچ كاڵایه‌كی عێراقی نه‌كڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، عێراق له حه‌وت مانگی رابردوودا یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه بووه، كه كاڵایان له ئێران كڕیوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتیشی: عێراق به به‌های (4.8) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه. به دوای ئه‌ودا چین دێت، كه به به‌های (4.4) ملیاۆ دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه و له پله‌ی سێیه‌میشدا ئیمارات دێت به به‌های (2.2) ملیار دۆلار و له پله‌ی چواره‌میشدا توركیا دێت به به‌های (1.4) ملیار دۆلار و ئه‌فغانستانیش له پله‌ی پێنجه‌م دێت و به به‌های (1.3) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه.
به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ده‌ره‌وه به رێژه‌ی (%17.5) كه‌میكردووه.
له باره‌ی كاڵای هاورده‌كراو بۆ ناو ئێرانیش، ئه‌و پرسه‌ی كۆماری ئیسلامی گوتی: به به‌های (20) ملیار دۆلار كاڵا هاورده‌ی ئێران كراوه، كه ب پله‌ی یه‌كه‌م له چینه‌وه بووه و به‌هاكه‌ی گه‌یشتووه‌ته (5.1) ملیار دۆلار، به دوای ئه‌ودا ئیمارات دێت به بڕی (4.7) ملیار دۆلار، له پله‌ی سێیه‌مدا توركیا دێت به بڕی (2.2) ملیار دۆلار و له پله‌ی چواره‌مدا هیندستان دێت به بڕی (1.2) ملیار دۆلار و پاشان ئه‌ڵمانیا دێت به بڕی (1) ملیار دۆلار.
به گوێره‌ی ئه‌و وتانه‌ی مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران، له حه‌وت مانگی رابردوودا ئێران هیچ كاڵایه‌كی عێراقی نه‌كڕیوه.