کەشناسیی عێراق: ئەگەری باران هەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئەگەری بارانبارین و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا خستەڕوو.
دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی رۆژانی هەینی و شەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، پلەکانی گەرمای هەینی لە پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبێت، دهۆک و سلێمانی 39 پلە، هەولێر 41 پلە، نەینەوا و کەرکووک 42 پلە، ئەنبار 43 پلە، بەغدا و دیالە و سەڵاحەددین و کەربەلا و نەجەف 44 پلە، هەروەها واست و بابل و دیوانیە و موسەننا و میسان و زیقار و بەسرە 45 پلە.
دەستەی کەشناسیی روونیکردەوە، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لەسەرانسەری وڵات ساماڵ بێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری بارانبارینی کەم لەو ناوچانەدا هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە دووشەممەی داهاتوو، دەستەکە پێشبینی دەکات، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بێت، لە ناوچەی باکووریش کەشوهەوا ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەمێننەوە.
هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-09-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکی ( 1 - 2 ) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
هەروەها کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشی سبەى هەینی 04-09-2026 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی