زانکۆی سەڵاحەدین دەرچووانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگەیاند، زانکۆی سەڵاحەدین سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە دەتوانن سەردانی ئەم کۆلێژانە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - سەرجەم بەشەکان.
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان - بەشی وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئایینی.
کۆلێژی ئاداب - بەشی فەلسەفە و شوێنەوار.
تێبینی : پێویستە داواکار ناوی لە هیچ شوێنێک نەگەڕابێتەوە بەپێی ڕێنمایی وەرگرتن بۆ ساڵی 2025- 2026 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.