بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە دهۆک بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: خۆشحاڵم ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بادینان گەیشتینەوە یەک، بەشێوەیەکی گشتیی بادینان هەموو کات وەکوو چیایەک لە پشت پارتی وەستاوە، بەردەوام نایارانی پارتی بێ ئومێد کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دهۆکی ڕەنگین هێزی پارتییە، بادینان و دهۆک خۆشەویستی هەموومانە، هەروەها خۆشەویستی سەرۆک بارزانییشە، گوتیشی: لە گوندەکانی ئەو دەڤەرە ئاوەدانییەکی باش دەستیپێکردووە، دەنگی فیشەک نەمایە، ناخۆشی نەمایە، هیوادارین خۆشی هەر هەبی لەو دەڤەرە و لەم وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ پارتی و بۆ کوردستان و بۆ پاشە ڕۆژی میللەتی ئێمە گرنگە، ویستم بە ئێوە بڵێم پارتی بەرەو یەک ملیۆن دەنگ، بەڵام پێش ئەوەی من داوای بکەم ئێوە دروشمەکانتان بەرزکردووەتەوە، نوێنەرانی پارتی نوێنەری هەموو خەڵکن، ئێوە دەزانن کاری ڕۆژانەی پارتی چۆنە.