دۆناڵد ترەمپ دەست بە ئاهەنگگێڕان دەکات
لە کۆشکی سپی ئاهەنگ دەگێڕێت
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ نیازی هەیە سەدان میوان لە کۆشکی سپی داوەت بکات بە مەبەستی ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
ئەگەرچی تا درەنگانی شەوی سێشەممە، بە کاتی ئەمەریکا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا راناگەیەندرێت، بەڵام ترەمپ لە ئێستاوە ئاهەنگەکەی ساز کردووە.
بۆ ئەم مەبەستەش 250 پاسەوان خەریکی ئامادەکاریین بۆ پاراستنی رێورەسمەکە.
ترەمپ 400 کەسی لە هاوکار و هاوپەیمانەکانی داوەت کردووە و نیازی هەیە ئاهەنگێکی گەورە ساز بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سوورە لەسەر ئەوەی جێگای ترەمپ بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەمەریکا دەگرێتەوە.
Metro