لە ڤییەنا هێرشێکی تیرۆرستی ئەنجامدرا

کوژراو و بریندار هەیە

K24- هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی تیرۆرستی لە نەمسا، کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هێرشبەرەکان چەند کەسێک بوون و پۆلیسێک بە سەختی بریندارکراوە، ئەو کەسی کوژراوە، یەکێکە لە هێرشبەرەکان.

نەمسا رووداوەکە بە تیرۆرستی دەزانێت و ئامانجەکەی پەرستگایەکی جووەکان بووە لە ڤییەنا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکان لە شەش شوێنی پایتەختی نەمسا، چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەمەش لە کاتێکدا لە فەرەنسا چەندین هێرشی هاوشێوە ئەنجامدراوە و چەند کەسێک لە کلێساکان کوژراون.