پارەی گەنمی بەشێک لە جووتیارانی سلێمانی دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئۆکتۆبەری 2025، بەشی ڕاگەیاندنی سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە. سبەی سێشەمە ڕێککەوتی 28ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە بەڵگەنامەی ژمارە کارتی 736 بۆ 839 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ڕاشیگەیاند، ئەم بەشە پارەی هاتووە بەشی هەر ئەو مامەڵانە دەکات کە بڵاومان کردووەتەوە. واتە لە دوای بەڵگەنامەی ژمارە کارتی 839 لەم بەشە پارە وەرناگرن سەردانمان نەکەن.
تێبینی پێویستە جووتیاران پابەندی ئەم خاڵانە بن؛
١- پێویستە ئەو جووتیارەی کە گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێ بێت. بە پێچەوانەوە چەکی کەس نادرێت بە کەس.
٢- کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێ بێت.
٣- ئەو جووتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەر و (50) تۆنە سەردانمان نەکەن لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتیی بەغداد ،تەنیا پارەی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان 50 تۆن و بەرەوە خوارە.
