مەسرور بارزانی: کردنەوەی بەرزە پردی سۆران لە خەڵکی دەڤەرەکە پیرۆز دەکەم
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پردی دەروازەی سۆرانی کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "پێش هەمووشتێک پیرۆزباییتان لێ دەکەم. ئەمە بەشێکە لەو پرۆژانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی بۆ پەرەپێدانی رێگەوبان و باشترکردنی هاتوچۆ لە شارەکان و بۆ ئەوەی هەم گەشتیارەکان بتوانن زیاتر سەردانی ئەم دەڤەرە بکەن کە شوێنێکی زۆر زۆر سەرنجڕاکێشە."
