یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و خۆماڵییه‌كان له شارۆچكه‌ی هه‌ریر به‌ڕێوه‌چوو
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی برنج و به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و خۆماڵییه‌كان له‌شارۆچكه‌ی هه‌ریر به‌ڕێوه‌چوو، فێستیڤاڵه‌كه سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و 100 جووتیار و كاسبكار به‌شداربوون و به لێشاو سه‌ردانیكاران و گه‌شتیاران بۆ بینین و كڕینی به‌رهه‌مه‌كان سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كرد.
ناسنامەی کشتوکاڵی هەریر بازاڕی گەرمە
یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی برنج و بەرهەمە خۆماڵییه‌كانی هه‌ریره، جووتیاران به‌گوڕ و تینه‌وه به‌شداریان كردووه، فێستیڤاڵه‌كه هه‌لی بۆ جووتیاران ڕەخساندووە تا به‌رهه‌می ئه‌مساڵیان لێرە ساغ بکەنەوە.
سالار محەممەد، جووتیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بۆ ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیە بەتایبەت بەرهەمی برنجی هەریر.
میراتی خانزادی میری سۆران لێرە بە باشی ماوە، به‌شداری به‌رفراوانی ئافره‌تان له فێستیڤاڵه‌كه وه‌ك فرۆشیار و چ وه‌ك كڕیاریش چاوكراوه‌یی و لێهاتوویی ئافره‌تانی ئێره‌ی له ڕابردوو و ئێستاشدا دەردەخات.
نه‌ورۆز ئیسماعیل، فرۆشیار دەڵێت: بە خۆم و هاوسەرەکەم و کچەکانم بە خواردن بەشداریمان لە فێستیڤاڵەدا کردووە.
هاتنی به‌لێشاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌شتیاران، پێشبینی ئاماده‌كارانی فێستیڤاڵی تێپه‌ڕاندووه ئه‌مه ئه‌وانی دڵخۆش كردووه.
له‌یلا دڵشاد، ئاماده‌كاری فێستیڤاڵ دەڵێت: دەتوانین بڵێن ئامانجی فێستیڤاڵەکەمان پێکا، چونکە ئەمە ڕۆژی سێیەمە و هێشتا خەڵکی بە لێشاو سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکات. هەروەها ئامانجیشمان لەم فێستیڤاڵە ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەکانی شارۆچکە هەریر بوو.
یه‌كه‌م فێستیڤاڵی برنج و به‌رهه‌مه‌كشتوكاڵی و خۆماڵییەکانی هه‌ریر سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌گوێره‌ی ئاماری سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه سه‌رووی (20)هه‌زار سه‌ردانی كار و گه‌شتییار سه‌ردانی كردوو
هەریر سێ ڕۆژە گەرموگوڕیەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە بینیوە لەمێژووی ئەوشارەدا بێوێنەبووە، گەرموگوڕیەک لەنێوان فرۆشیارو کڕیاراندا کەشێکی پڕچێژی به‌ته‌مه‌نه‌جیاوازه‌كان به‌خشی.
