پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد دەستیپێکرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی (دیکۆمێنتکردنی زانستی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کورد) لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ڕێکخراوە.
کۆنفرانسەکە ئەم تەوەرانە لە خۆدەگرێت:
ئەنترۆپۆلۆژیای پزیشکیی دادوەری.
دانپێدانان بە دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەکان.
لێکۆڵینەوە لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
ڕۆڵی DNA و ناسینەوەی بۆماوەیی قوربانیان.
ڕەهەندە یاساییەکانی تاوانی جینۆساید.
کاریگەرییەکانی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد.
میتۆدەکانی بەدۆکیۆمێنتکردنی جینۆساید.
لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی جینۆساید و ترۆمای دوای ئەنفال.
