سەرۆک بارزانی: چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد تاقی کراوەتەوە

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی، لە گوتارێکدا لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک؛ ڕایگەیاند "بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەن، بێجگە لە دەرکردنی هەزارەها خێزانی فەیلی کە سەدان ساڵ بوو لە عێراق دەژیان و تاڵانکردنی هەموو سەروەت و سامانیان؛ 12 هەزار گەنجیان کە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 30 ساڵیدا بوو، بێسەروشوێن کران. کەس نازانێت هەتا ئەمڕۆش گۆڕەکانیان لە کوێن. ئەوەی بۆ ئێمە مەعلوم بووە و دەرکەوتووە، ژمارەیەک گەنجی فەیلی و بارزانییەکان بران بۆ عەکاشات و قایم بۆ تاقیکردنەوەی چەکی کیمیایی لەسەریان."

 

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment