سەرۆک بارزانی: ئەوانەی تاوانیان لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا، ڕووڕەشی و شەرمەزارییان بۆ مایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی، لە گوتارێکدا لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک؛ ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕاستە ئازیزی گەورە و خۆشەویستی زۆرمان لە دەست دان، بەڵام ئەوان، سەربەرزانە چوونە پێش خودای خۆیان و گەیشتنە مەرتەبەی شەهادە؛ بەڵام ئەو تاوانکارانە بە ڕووڕەشی و شەرمەزاری و سەرشۆڕی چوون. هەرگیز خۆم تەخمینم نەدەکرد ڕۆژێک لە ڕۆژان خودا فورسەتێک بدات کە تۆڵە نەکرێتەوە؛ بەڵام گەلی کوردستان ئەو دەرسەی نیشانی من و هەموو جیهان دا؛ بەداخەوە تا ئێستاش، بەها و نرخی ئەو هەڵوێستەی خەڵکی کوردستان نەزانراوە."
