سەرۆک بارزانی: پێویستە گەرەنتیمان پێبدرێت تاوانەکانی دژی گەلی کورد دووبارە ناکرێنەوە

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی، لە گوتارێکدا لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک؛ ڕایگەیاند "ئەوەی زۆر گرنگترە ئەوەیە کە ئەو تاوانانە دووبارە نەبنەوە. ئەو گەرەنتییانە هەبن، کە جارێکی تر ئەو تاوانانە نە لە کوردستان و نە لە هیچ شوێنێکی تر دووبارە نەبنەوە. چۆن دەبێت خەڵکی بێ تاوان بەو شێوەیە بە خوێنی سارد شەهید بکرێن وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت.  ئەمە ڕاستییەکی نیشان دا، کە کاتێک گەلێک ئیرادەی هەبێت و خۆڕاگر بێت، سەرکەوتن هەمیشە بەشی ئەو گەلە دەبێت. هەرگیز لە مێژوودا نەبووە دیکتاتۆرێک سەربکەوێت. هەموو دیکتاتۆرەکان سەرشۆڕ بوون و ڕۆیشتوون."

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment