سەرۆک بارزانی: نابێت فەرهەنگی ئەنجامدانی ئەنفال لە عێراقدا بمێنێت
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی، لە گوتارێکدا لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک؛ ڕایگەیاند "بەداخەوە، بەڵام تا ئێستاش هەندێک کەس ماون، لە ژێر کاریگەریی ئەو فەرهەنگەدان کە ئەنفالیان ئەنجام داوە. نابێت ئەم فەرهەنگە لە عێراقدا بمێنێت."
