چەند زانیارییەک لەبارەی خواستی دەنگدەرانی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت
لای ئەمەریکییەکان چی گرنگە لە کاتی دەنگدان؟
K24- هەولێر:
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، بە تیشک خستنە سەر ئەو دەنگانەی تا ئێستا دراون ئاشکرایکردووە، گرنگترین شت بۆ دەنگدەرانی ئەمجارەی ئەمەریکا، ئابوورییە.
بەگوێرەی ئەو دەنگانەی دراون، یەک لە پێنج دەنگدەر رەچەڵەکپەرستی و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای لای گرنگ بووە.
هەروەها، یەک لە 10 دەنگدەر، ئاسایش و کەمی تاوانی لا گرنگ بووە، ئەوەی جێی سەرجنە ئەوەیە، تەنها یەک دەنگدەر لە کۆی 10 دەنگدەر سیاسەتی دڵنیایی تەندروستی لا گرنگ بووە لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئەمەریکا، ئەم سیاسەتە گرنگی زۆری پێدراوە.
ئابووری بەهێز یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی ترەمپ، ئەگەر خەڵکی ئەمەریکا تەنها بیر لە ئابووری بکەنەوە، ئەوا ئەگەری زۆرە دۆناڵد ترەمپ سەربکەوێت.