یەکەم ئەنجامی بەرایی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیەندرا

کێ لە پێشە؟

لە ئیندیانا، لە ئەنجامی جیاکردنەوەی بیست هەزار دەنگ، دەرکەوتووە، دۆناڵد ترەمپ 68% دەنگەکانی بەدەستهێناوە و جۆ بایدن 28% دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

بە پێچەوانەوە، لە ویلایەتی کینتاکی، بایدن بە کۆکردنەوەی 55% دەنگەکان لە پێش دۆناڵد ترەمپە.

ئیندیانا زیاتر دەنگدەری کۆمارییەکانی هەیە و شوێنی لە دایکبوونی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکایە.

رێژەکان بەردەوام لە گۆڕاندان و هێشتا روون نییە کام لەو دوو کاندیدەکە، هەر یەک لەم دوو ویلایەتە دەبەنەوە.