لە ویلایەتێکی گرنگی ئەمەریکا ترەمپ لە پێشە
یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان
K24- هەولێر:
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە فلۆریدا، ترەمپ 55% دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام ژمارەکان بەردەوام لە گۆڕاندان.
تاوەکو ئێستا ترەمپ لە ویلایەتەکانی، کالیفۆرنیا، کێنتاکی، ئیندیانا و نیو هامشپیر لە پێش جۆ بایدنە.
لە دواین تویتی، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان رایگەیاند، لە تەواوی ئەمەریکا دۆخیان باشە و سوپاسی دەنگدەران دەکات.
تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆی 270 نوێنەری ویلایەتەکان، 11 نوێنەری بەدەستهێناوە، بەڵام بایدن هیچ نوێنەرێکی مسۆگەر نەکردووە.