جۆ بایدن ویلایەتێکی گرنگی بردەوە

ململانێکە تووندر دەبێت

K24- هەولێر:

میدیای ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن دەنگەکانی ویلایەتی ڤێرجینیای بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و 13 نوێنەری بەدەستهێناوە.

هەروەها بایدن، ویلایەتی ڤێرمۆنتی بۆخۆی مسۆگەرکردووە کە سێ نوێنەری هەیە. بەمەش ژمارەی نوێنەرەکانی بایدن بۆ 16 نوێنەر زیادیکردووە.

لە دوای بردنەوەی ئەو ویلایەتە، جۆ بایدن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، خەڵکینە، لەسەر هێڵ بمێنەوە.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ، بە بردنەوەی کینتاکی و ئیندیانا و چەند ویلایەتێکی تر خاوەنی 22 نوێنەرە و لە پێش بایدنە.