دواین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە
K24- هەولێر:
بە گوێرەی دواین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان 119 نوێنەری ویلایەتەکانی لە 270 نوێنەر بردووەتەوە و دۆناڵد ترەمپیش 92 نوێنەری بردووەتەوە.
بایدن لە ویلایەتەکانی نیو مێکسیکۆ، ڤێرمۆنت، ڤێرجینیا، ئیلانۆیس، ماریلاند، نیوجێرزی، نیویۆرک، ماساچووسیتس و کۆنێتیکت سەرکەوتوو بووە.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتەکانی ئیندیانا، کینتاکی، ئۆکلاهۆما، لویزانا، میسیسیپی، ئەلاباما، ئارکانساس، ساوز کارۆلینا، وێست ڤێرجینیا، نێبرێسکا، ساوز داکۆتا، و نۆرز داکۆتا سەرکەوتووبووە.
ئەمەش لە کاتێکدا، ترەمپ بە بەروارد بە ژمارەی نوێنەری ویلایەتەکان، رێژەی دەنگدانی لە بایدن زیاترە و خاوەنی 51%ـی دەنگەکانە.