هەولێر: پێنج کاندید لە کاتی بانگەشە سزادراون
نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی ڕێنمایی و یاساکان نابێت فێلکسی کاندید و لایەنەکان لە نزیک ئەو قوتابخانە و شوێنانە هەڵبواسرێت، کە دەنگدانی لێ بەڕێوەدەچێت.
مەڕوان محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تاوەکوو ئێستا پێنج سەرپێچی تۆمار کراون.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، سەرپێچییەکان هەڵواسینی فێلکسی کاندیدەکان بوون و لە نزیک قوتابخانەکان هەڵواسراون، بۆ بنکەی دەنگدان دیاریی کراون، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی هەڵبژاردنە.
مەڕوان محەممەد، گوتیشی: بڕی پێبژاردنەکە بۆ هەر یەکێکیان دوو ملیۆن دینار بووە.
11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی عێراق، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
