بایدن: بەمزوانە هەموو شتێک دەزانین
هەژماردن تەواو بووە
K24- هەولێر:
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، دەبێت هەموو سندووقەکانی دەنگدان هەژمار بکرێن.
راشیگەیاند، دەبێت هەمووان ئارامبگرن، پرۆسەکە کاری خۆی دەکات، هەژمارکردن تەواو بووە، بەم زوانە هەموو شتێک دەزانین.
هەروەها لە رێگای هەژماری خۆی لە تویتەر داوا لە خەڵک دەکات، ئارامبگرن.
بە گوێرەی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، جۆ بایدن زۆر نزیکە لە بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپیش دیموکراتەکان بە ساختەکاریی تۆمەتبار دەکات.
I ask people to stay calm.
— Joe Biden (@JoeBiden) November 5, 2020
The process is working.
The count is being completed.