ترەمپ: ئەگەر دەنگە یاساییەکان هەژماربکرێن ئێمە سەردەکەوین
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی دواین هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا وتارێکی لە کۆشکی سپی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئەگەر دەنگە یاساییەکان هەژماربکرێن، ئەوا ئێمە سەر دەکەوین.
ترەمپ گووتی، ئەگەر دەنگە یاساییەکان هەژمار بکرێن، من بە ئاسانی براوەم، بەڵام ئەگەر دەنگە نایاساییەکان هەژمار بکرێن، ئەوان دەتوانن هەڵبژاردنەکە بدزن.
ترەمپ هێرشی کردە سەر دیموکراتەکان و بە گەندەڵ و لەکەدارکردنی هەڵبژاردن تۆمەتباری کردن.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکەی شەڕێکی گەورە دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ئەو دەنگانەی هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان پێشتر رایگەیاند، سەرکەوتن نزیکە و داوای لە هاووڵاتیان کرد دان بەخۆیاندا بگرن.