K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌ڵبژاردنی 2020 پڕه له سوپرایزی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه ده‌شێت ورده ورده له میدیای ئه‌مه‌ریكیدا تیشكی بخرێته سه‌ر، ئه‌وانیش: (بایدن توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی ده‌نگه‌كانی ئۆباما بشكێنێت، دیموكراته‌كان جگه له 1996، له ساڵی 1960ه‌وه ئه‌ریزۆنا-یان نه‌بردووه‌ته‌وه كه‌چی بایدن توانی بۆ دووه‌م جار ئه‌ریزۆنا شین بكاته‌وه، له ساڵی 1976ه‌وه شاری مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا، كۆمارییه‌كان تێدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون كه‌چی دۆناڵد تره‌مپ ده‌نگه‌كانی زۆر له‌سه‌رو ده‌نگی بایدنه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ویلایه‌تی نیبراسكا له1960ه‌وه ته‌نیا خولی سه‌رۆكایه‌تی 1964 له‌سه‌ر ده‌ستی لیندۆن جۆنسۆن دیموكراته‌كان توانیوایه بیبه‌نه‌وه، له 2020 ده‌نگه‌كانی دیموكراته‌كان ته‌واو نزیك بوو له كۆمارییه‌كان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ساڵی 2008 باراك ئۆباما توانی 69 ملیۆن و 498 هه‌زار و 516 ده‌نگ كۆكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام تا رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی 2020، جۆ بایدن-ی جێگری كه پاڵیوراوی دیموكراته‌كانه توانیویه‌تی 72 ملیۆن و 263 هه‌زار و 868 ده‌نگ به رێژه‌ی (50.4%) ی كۆی گشتی كۆكاته‌وه.
بایدن توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی دژی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بوه‌ستێت كه 68 ملیۆن و 508 هه‌زار و 167 ده‌نگی هێناوه كه ده‌كاته رێژه‌ی (47.8%).
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر زۆره ده‌نگه‌كانی تره‌مپ 69 ملیۆن تێپه‌ڕێنێت، چونكه به‌هه‌زاره‌ها ده‌نگ جیانه‌كراوه‌ته‌وه به‌مه‌ش هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ی 2020 ژماره‌ی پێوانه‌ی به‌سه‌ر ئۆبامادا تۆمارده‌كه‌ن.
تا ئێواره‌ی رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م بایدن توانیویه‌تی 264 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو كۆكاته‌وه و سه‌رۆك تره‌مپ-یش 213 ده‌نگ له‌كاتێكدا بایدن شه‌ش ده‌نگی ماوه بۆ ته‌واوكردنی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ توانی زۆر گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و ته‌كساس به‌رێته‌وه كه دیموكراته‌كان ده‌یانویست ره‌نگی شینی بكه‌نه‌وه به‌به‌ردا وه‌ك شه‌سته‌كان.
هه‌رچه‌نده بایدن 6 ده‌نگی ماوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام دیموكراته‌كان ئومێدیانه ویلایه‌ته‌كانی په‌نسلڤانیا و جۆرجیا و نێڤادا به‌رنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بایدن توانی ئه‌ریزۆنا به‌رێته‌وه له كاتێكدا ساڵی 1960ه‌وه تا 2016، دیموكراته‌كان توانیویانه یه‌ك جار ئه‌و ویلایه‌ته به‌رنه‌وه ئه‌ویش له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی 1996 له‌سه‌رده‌ستی بێل كلنتۆن.