ئیسرائیل هەڕەشە لە حزبوڵڵا دەکات و هۆشداری دەداتە لوبنان

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەدات، ئەگەر حزبوڵڵای لوبنانی هەر هێرشێک بۆ سەر باکووری ئیسرائیل بکات، ڕاستەوخۆ بە هێرشکردنە سەر بەیرووت وەڵامی توندی هێرشەکەیان دەدرێتەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە ڕووبەڕوومان ببێتەوە، پێشتریش نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ لوبنان ئەمەی بە دەسەڵاتدارانی بەیرووت ڕاگەیاندووە. 

ئاماژەی بەوەکردووە، فشارەکانی ئەمەریکا بەردەوامە بۆ ئەوەی حکوومەتی لوبنان چەکدارانی حزبوڵڵا لە چەک دابماڵێت، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ لوبنان بۆ ئەوەی شەڕ لە وڵاتەکەی دووربخاتەوە. 

قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دوای ڕووداوە سەربازییەکانی ئەم دواییانەی لوبنان دێت، بە تایبەت ئیسرائیل نیازی هەیە ئۆپراسیۆنەکانی لە ناوچەکدا فراوانتر بکات. 

پێشووتر، جەدعون ساعیر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو، دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، مەترسی لە سەر ئاسایشی ئیسرائیل و داهاتووی لوبنان دروست دەکات، بۆیە نابێت حکوومەتی لوبنان ڕێگە بدات جارێکی دیکە تیرۆریستان لەو وڵاتە گەشە بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی ناوچەکە پارێزراو بێت. 

بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی ئیسرائیل، حزبوڵڵای لوبنان، خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە، دەیەوێت دوای بە هێز بوون و پڕ چەک بوونی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

 
Fly Erbil Advertisment