نەمسا بڕیاری داخستنی چەند مزگەوتێک دەدات

بەهۆی هێرشەکەی ڤییەنا

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بۆ فرانس پرێسی ئاشکرا کردووە، چەند مزگەوتێکی” تووندڕەو” دادەخەن.

هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چوار رۆژ لەمەوبەر، رێکخراوی داعش هێرشێکی ئەنجامدا کە چەند هاووڵاتییەک لە ڤییەنای پایتەختی ئەو وڵاتە بوونە قوربانی.

بڕیارە سوزان راب، وەزیری ناوخۆی نەمسا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی زانیاری زیاتر لەبارەی داخستنی ئەو مزگەوتانە ئاشکرا بکات.