سامان بەرزنجی: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەرکووک بەردەوام دەبن
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی شاری کەرکووک.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی 2025، لەمیانی سەردانیکردنی بۆ شاری کەرکووک, سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی لە ساڵانی ڕابردوو بۆ هاووڵاتییانی شاری کەرکووک بەردەوام بووە، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی دژبە تیرۆرستانی داعش.
وەزیری تەندروستی گوتی: رۆژانە هاووڵاتیانی کەرکووک بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانییان بە هاووڵاتیانی شاری کەرکووک.
