بایدن لە ویلایەتێک پێش ترەمپ کەوت
ویلایەتێکی گرنگە
K24- هەولێر:
جۆ بایدن، لە ویلایەتی پێنسیلڤینیا پێش دۆناڵد ترەمپ کەوت و دەنگەکانی زیادی کرد.
ئەو ویلایەتە خاوەن 20 نوێنەرە و بایدن بە پێنج هەزار و 500 دەنگ پێش ترەمپ کەوتووە، لە 98% دەنگەکان جیاکراونەتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی دیکە، بایدنی لە بردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا نزیک کردەوە.
جیا لەو ویلایەتە، لە ویلایەتی جۆرجیاش، بایدن پێش ترەمپ کەوتووە، لە نێڤاداش هەر بایدن لە پێشە، ئەم سێ ویلایەتە لەگەڵ کارۆلینای باکوور کە ترەمپ تێیدا پێشەنگە، دواین ویلایەتەکانن کە یەکلا نەبوونەتەوە.
بایدن پێوستی بە شەش نوێنەری دیکەی ویلایەتەکانە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ پێویستی بە 56 نوێنەری دیکە هەیە بۆ دووبارە بوونەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا.
بە یەکلا بوونەوەی هەر ویلایەتێک چارەنووسی ئەم هەڵبژاردنە بە تەواوی یەکلا دەبێتەوە، ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ، هەڵبژاردنەکە بە ساختە ناو دەبات.