تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
تورکیا پشتگیریی کێ دەکات؟
K24- هەولێر:
تورکیا دەڵێت، لەگەڵ ئەو کەسە کار دەکات کە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا سەرکەوتوو بێت.
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەر کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکە براوە بێت، ئێمە کاری لەگەڵ دەکەین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا چەند جارێک هاوکاری تورکیایی لەم دوایانە کردووە.
لەوبارەوەشە، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، پەیوەندی باشمان لەگەڵ ترەمپ لە کاتە سەختەکان هەبووە، هەر کەسێکیش دەکرێت کاریگەری باش و خراپی هەبێت.
بەگوێرەی دواین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان نزیکە لە سەرکەوتن.
Reuters