لە عێراق ئازادی ڕاده‌ربڕین ته‌نیا وه‌ك چه‌مكێك به‌كارده‌هێنرێت
له ڕۆژی جیهانیی ڕاكردن له یاسا، زۆرێك له ڕۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كان دوای ساڵی 2003 تیرۆر‌كراون، تا ئێستاش بكوژه‌كانیان له‌به‌رده‌م یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه و ڕۆژنامه‌نووسانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئازادی ڕاده‌ربڕین له عێراق ته‌نیا وه‌ك چه‌مكێك به‌كارده‌هێنرێت و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع هیچ بوونێكی نییه.
وێڕای قسه‌كردن له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌وانی له عێراق، به‌ڵام ئه‌و چه‌مكه هێشتا زۆر له واقعی ئه‌و وڵاته دوورە، جگه له‌وه‌ی له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا زیاتر له300 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون، به‌رده‌وام میدیاكاران ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی دادگاییش ده‌كرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م ماوانه‌ی دواییدا، هیشام وه‌سیم، یه‌كێكه له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی باس له برینداربوونی ڕووخساری ده‌كات له‌كاتی خۆپیشاندانی تشرینی، كه به موعجیزه لێی ڕزگاربووه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، نهقهرهبوو كراوه‌ته‌وه، نه یاساش مافه‌كه‌ی ستاندووه.
هیشام وه‌سیم، ڕۆژنامه‌نووس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، من یه‌كێك بووم له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی2019 په‌لاماردرام و دوای ئه‌وه‌ش كه داوایه‌كی مه‌ده‌نی و یه‌كێكی تاوانكاریم له دژیان له دادگا تۆماركرد، به‌ڵام تا ئێستا هیچ مافێكم له په‌لامارده‌ره‌كان نه‌سه‌ندراوه‌ته‌وه، داوای یه‌كه‌مم هێشتا له دادگایه و دووه‌میشیان هه‌ر له دادگا ههڵپهسێردۆراوه و له‌باره‌ی هیچ كامێكیان نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌نجام، جگه له من ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش هه‌ن له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان كراوه و تا ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و زۆرێكیشیان داوای یاساییان تۆماركردووه، به‌ڵام به‌هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتوون و پێشێلكاری گه‌وره به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت.
هه‌رچی ڕوانگه‌ی ئازادییه‌كانی ڕۆژنامه‌وانییه، له یادی ڕۆژی جیهانی ده‌رچوون له سزا ده‌ڵێت: گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتی باڵاتریان هه‌یه له لایه‌نه فه‌رمییه‌كان، ئه‌وانن كه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و تیرۆریان ده‌كه‌ن، دواتریش ئه‌سته‌مه حكوومه‌ت بتوانێت له‌به‌رده‌م یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات
ڕه‌یا ئه‌لخه‌فاجی، ڕوانگه‌ی ئازادییه‌كانی ڕۆژنامه‌وانی دەڵێت: له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا زیاتر له 400 ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی تیرۆر‌كراون و ئه‌شكه‌نجه‌دراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، هۆكاری ئه‌مه‌ش چه‌كی كۆنترۆڵنه‌كراو و له‌یاسا ده‌رچوو، باڵاده‌ستیی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان و چه‌كی كۆنترۆڵنه‌كراو و میلیشیاكانه، حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانیش به‌رده‌وام ترسیان له‌و گرووپه چه‌كدارانه هه‌بووه، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌و جۆره تاوانانه به‌ناوی لایه‌نی نادیاره‌وه تۆمار ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له ئاماره نافه‌رمییه‌كانی داكۆكیكاران له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی، له 13%ی كۆی ڕۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه‌كان له عێراقن و تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری تاوان له دژی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێن و به‌ناوی تاوانباری نادیاره‌وه تۆمار ده‌كرێن.
