سەنتەرێکی دەنگدانی فیلادلفیا چۆڵکرا

مەترسی بۆمب هەیە

K24- هەولێر:

لە سەنتەرێکی دەنگدانی فیلادلفیا لە ئەمەریکا کە سندوقی دەنگدانی لێیە، بەهۆی مەترسی بوونی بۆمب، پۆلیس سەنتەرەکەی بە هاووڵاتیان چۆڵکرد.

پۆلیسی فیلادلفیا بڵاویکردەوە، لەناوچەیفاشیۆن دیستریککەسێک دووجار پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و لە بوونی بۆمبێک ئاگاداری کردوونەتەوە.

سایتی فیلادلفیا ئینکویەر ئاشکرایکردووە، ئەو مۆڵەی سەنتەری دەنگدانەکەی تێدایە چۆڵکراوە و هاتووچۆی شەمەندەفەریش راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەی ئەمنی کەی9 چوونەتە ناو مۆڵەکە و تاوەکو ئێستا هیچ بۆمبێکیان نەدۆزیوەتەوە.