33ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانکۆی دهۆک تێدەپەڕێت
                        بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی دهۆک لە ڕێوڕەسمێكدا، دامەزرێنەر و سەرۆكی پێشووتری زانكۆی دھۆك ئامادەبوو رێز لە ژمارەیەك پرۆفیسۆری زانكۆی دھۆك نرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2025، 33 ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانکۆی دهۆک تێدەپەڕێت و لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی کردوویەتی ڕێزلێنان پێشکەش بە دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی زانکۆکە کرا.
عیسمەت خالید، دامەزرێنەری زانكۆی دھۆك لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمەکە ڕایگەیاند: دامەزراندنی زانكۆی دھۆك وەك خەونێك وابوو، بەڵام دواتر بە پشتیوانی سەرۆك بارزانی ئەم خەونە بووە راستی و زانكۆی دھۆك دامەزرا و توانی خزمەتێكی زۆری زانست و دامەزراوە كارگێڕییەكانی ھەرێمی كوردستان بكات.
