هەوڵی دزینی بۆری نەوتی بەسرە درا
پۆلیسی بەسرە ئاشکرای کرد، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کاتێک ویستوویانە بۆری نەوتی بەسرە بدزن.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەی فیدراڵ لە بەسرە، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە مۆڵەتی ئەمنیی ساختەیان پێ بووە و هەوڵیان داوە بۆرییەکانی نەوتی بەسرە بدزن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بڵاوی کردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بەدواداچوونێکی وردی فەرماندەی گشتیی پۆلیسی وزە و ئاسایش تاکەکان لە پارێزگای بەسرە، سێ تۆمەتبار دەستگیر کران و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیرا.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ، دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەو کەسانە مۆڵەتی ئەمنیی ساختەیان پێ بووە، پاشان پلانیان ھەبووە بۆرییە نەوتییەکان بدزن.
