ترەمپ: بایدن بە هەڵەداچووە
ترەمپ تویتێکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، جۆ بایدن بە هەڵە وا دەزانێت کورسی سەرۆکایەتیی بردووەتەوە.
دەشڵێت، منیش دەتوانم ئەوە بڵێم کە کورسی سەرۆکایەتیم بردووەتەوە، بەڵام بەدواداچوونە یاساییەکان ئێستا دەستپێدەکەن.
پێشتر جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان داوای لە لایەنگرانی کردبوو، دانبەخۆیاندا بگرن و سەرکەوتن نزیکە.
تاوەکو ئێستا ترەمپ چانسی بردنەوەی ماوە، بەڵام ئەگەری زۆر کەمە، تاوەکو ئێستاش ئەنجامی یەکلاکەرەوە رانەگەیندراوە.
Joe Biden should not wrongfully claim the office of the President. I could make that claim also. Legal proceedings are just now beginning!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 6, 2020