نێچیرڤان بارزانی بۆ جۆ بایدن: بە پەرۆشم بۆ کارکردن بەیەکەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا دەكات
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکات و دەڵێ، بە پەرۆشە بۆ کارکردنی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8-11-2020) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمەریکا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە.
لە تویتەکەیدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی "پیرۆزباییەکی گەرم لە جۆ بایدن،و کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێراو دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بەیەکەوە کاربکەین لەپێناو پتەوکردنی هاوبەشی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکەمان".